گێتی
ئێران... هه‌رگیز واز له یۆرانیۆم ناهێنین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، هه‌رگیز ده‌ستبه‌ردارى پیتاندنى یۆرانیۆم نابین و وازى لێناهێنین.
ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به سى ئێن ئێنى راگه‌یاند "ئێران له دانوستانه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به روونى و راشكاویی ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌ردارى پیتاندنى یۆرانیۆم نابێت".
وتیشى "ئێمه ئه‌تۆممان ناوێت و له‌و بواره‌وه ئاماده‌ی دانوستانین، به‌ڵام یۆرانیم هێڵى سوره و وازى لێناهێنین".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌ڕه‌شه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له به‌كارهێنانى هێز له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى رێكنه‌كه‌وتن له دانوستانه‌كان شتێكى بێ مانایه‌و هیچ له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مه‌ریكا نییه".
ع
بیروڕا



