عیراقی

گرێبەستەکەی مەسرور بارزانی لە ئەمەریکا ساختەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرێبەستەکەی مەسرور بارزانی لە ئەمەریکا ساختەیە
مەودا میدیا-


شارەزایەكی بواری ئابووری عیراقی ئاشکرایکرد ئەو گرێبەستانەی کە مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم لە ئەمەریكا ئەنجامیداوە ساختەیە و ئامانجی سیناریۆکەش شەرعییەتدان بوو بە بەردەوامبوونی قاچاخچێتی بە نەوتی هەرێم.

نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابووری عیراقی رایگەیاند "ئەو دووكۆمپانیا کە سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رێککەوتنەکەی لەگەڵ واژۆ کردوون، ئۆفیسیان لە ئەمەریكا نییە، خاوەنی یەكێكیان سەربازێكی خانەنشینكراوی ئەمەریكییە، ئەوی تریشیان بە ناوی چەند كەسێكەوەن، كە ناسنامەكەیان نادیارە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "رێككەوتنەکە لە نێوان حكومەتی هەرێم و ئەمەریكادا واژۆ نەكراوە، بەڵکو رێككەوتنەكە لەنێوان ئیدارەی هەولێر و دوو كۆمپانیای ئەمەریكی و كەنەدی، وێستەرن زاگرۆس كۆمپانیایەكی تۆماركراوی كەنەدییە و خاوەنەكەی كۆمپانیای ئێڵ تی دییە، كۆمپانیاكە لە كەرتی نەوت و گاز لە هەرێم كاردەكات، سەرپەرشتیاری سەرەكیشیان كەسێكە بە ناوی تۆفیق شاهین".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "HKN Energy  كۆمپانیایەكی تایبەتە و خاوەندارێتی دەكرێت لەلایەن كەسانی نەناسراوە، لە ئەمەریكا تۆماركراوە و روسیل فریمان، ئەفسەری خانەنشینكراوی ئەمەریكا، وەك سەرۆكی ئەو كۆمپانیایە دەستنیشان كراوە، هەرچەندە دادگای پاریس و دادگای فیدراڵی رێگای پێنادەن، بەڵام روونە، كە ئەمە رێككەوتنێكی ستراتیژیی نێوان دوو حکومەت نییە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan