کوردستانی
بارانى به‌هێزو و به‌فر ده‌بارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، له هه‌فته‌ى داهاتووتر شه‌پۆلێكى باران بارین روو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
پشتیوان پێنجوێنی، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "رۆژی هەینی 27ی مانگ شەپۆلێكى باران بارین روو ده‌كاته ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هه‌روه‌ها هاتنی شێ لە دەریای سوورەوە بەرەو ناوچەکانمان، هاتنی بارستە هەوای ساردیش، شەپۆلەکە بە گشتی مامناوەند بۆ بەهێزە ده‌بێت".
وتیشى "رۆژی هەینی و شەممە 27 و28ى ئه‌م مانگه، لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێژەی جیا جیا باران دەبارێت، هەندێک ناوچە تاوە بارانی بەخوڕ دەبارێت لەگەڵ روودانی هەورەگرمەی توند‌و هەورەبروسکەی بەهێز".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت، لە شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ ئەگەری بەفر بارین هەیە، پلەکانی گەرما 4 پلەی سیلیزی دادەبەزن".
ع
بیروڕا



