ئابووری
هه‌فته‌ى داهاتوو به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مانگى پێنج بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌پێى زانیارییه تایبه‌ته‌كانى مه‌ودا میدیا "وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو لیستى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌دات".
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا به مه‌ودا میدیاى وت "له دواى ناردنى لیستى مووچه‌ى مانگى پێنج بۆ به‌غدا، له ماوه‌ى سێ رۆژدا وردبینى ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر به‌غدا فریاكه‌وت كۆتایی هه‌فته‌ى رابردوو پاره‌ى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌خاته سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم".
وتیشى "ئه‌گه‌ر وردبینى زۆرى خایاند، ناردنى پاره بۆ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى دواتر كه 1ى مانگ ده‌كات دواده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ ناردنى پاره‌كه‌ش، له ماوه‌ى سێ رۆژدا مووچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم پێش جه‌ژنى قوربان دابه‌شده‌كرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پێش هه‌فته‌یه‌ك مووچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شكرا.
ع
بیروڕا



