ئابووری

كۆتایی هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌یه‌كى تر دابه‌ش ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆتایی هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌یه‌كى تر دابه‌ش ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت، كۆتایی هه‌فته‌ى داهاتوو خشته‌ى مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌ران بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دواى ئه‌وه‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو كۆتایی به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى هه‌شت هات، ده‌ستبه‌جێ خشته‌ى مووچه‌ى مانگى نۆ بڵاوده‌كرێته‌وه‌".

وتیشى "به‌غدا به‌شێكى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌رانى ناردووه‌ و هه‌فته‌ى داهاتووش ته‌واوى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى نۆ ده‌نێرێت، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمیش كۆتایی هه‌فته‌ خشته‌ى مووچه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ و له‌ چوار رۆژدا مووچه‌ى ئه‌و مانگه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌ وتیشى "ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم گرفت دروست نه‌كات، بڕیار به‌و شێوه‌یه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دوو مووچه‌ بدرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان