ئابووری

كاتى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌ به‌ ته‌واوى دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌ به‌ ته‌واوى دیاریكرا

مه‌ودا میدیا-

وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم، چاره‌سه‌ركردنى پرسى مووچه‌ به‌ ته‌واوى راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت "حكومه‌تى عیراق تاوه‌كو کۆتایی ئەمساڵى دیاریکردووە بۆ چارەسەرکردنى کێشەى لیستەکانى مووچە".

له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەوانییدا شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسى چاره‌سه‌ركردنى مووچه‌ ئاشكرایكرد "حكومه‌تى عیراق تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵى دیاریكردووه‌ و تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ کێشەى لیستەکانى مووچە، بەتەواوى چارەسەر دەکرێت".

وتیشى "سیستمى هەرێم و به‌غدا جیاوازه‌ و 30 ساڵە بە دوو سیستمى جیاواز کاردەکەن، بۆیه‌ یەکخستنەوەى ئەو سیستمانە کاتێکى زۆرى دەوێت".

ئه‌و وه‌زیره‌ى هه‌رێم، روونیشیكرده‌وه‌ "ئەگەر بەغداد بیانووى تر بە هەرێمى کوردستان نەگرێت، گرفته‌كان بەتەواوى چارەسەردەکرێن".

 پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان