ئابووری

داهاتى گومرگ له‌ ماوه‌ى حه‌وت مانگى ئه‌مساڵدا بڵاوكرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتى گومرگ له‌ ماوه‌ى حه‌وت مانگى ئه‌مساڵدا بڵاوكرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى داتاكان، داهاتى گومرگى عیراق له‌ ماوه‌ى حەوت مانگى سه‌ره‌تاى ئەمساڵدا گه‌شتووه‌ته‌ یه‌ك تریلیۆن و 145 ملیار دینار، وه‌ چاوەڕواندەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، بگاته‌ زیاتر له‌ دوو تریلیۆن دینار.

حەسەن عه‌كێلى، سەرۆکى دەستەى گومرگى عیراق ئاشكرایكردووه‌ "لە ماوه‌ى ساڵى رابردوودا به‌راورد به‌ ساڵى 2022 داهاتى گومرگ بە رێژەى 28% زیادیکردووە و گەیشتووەتە یه‌ك تریلیۆن و 33 ملیار دینار، له‌ كاتێكدا له‌ 2022 بڕى داهاته‌كه‌ بریتیی بووه‌ له‌ 807 ملیار دینار".

راشیگه‌یاند "به‌پێى داتاكان، بڕى داهاتى حەوت مانگى سه‌ره‌تاى ئەمساڵ گەیشتووەتە یه‌ك ترلیۆن و 145 ملیار دینار".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "جێبەجێکردنى رێكاره‌ چاکسازییەکانى گومرگ هۆكار بووه‌ لەسەر زیادبوونى داهاتەکان و چاوەڕواندەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بگاتە دوو تریلیۆن دینار، ئه‌وه‌ش هەمان ئەو بڕەیە كه‌ لە بودجەدا دیاریکراوە".

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان