ئابووری
داهاتى نانهوتيی هه‌فته‌ى رابردووى سنوورى سلێمانى زۆره
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ماڵپه‌ڕى شه‌فافیه‌ت، داهاتی یەك هەفتەی سنوورى سلێمانی لە رۆژی 28-9-2024 تاوه‌كو 4-10-2024، بڕی زیاتر له 11 ملیار دینار بووە.
ماڵپه‌ڕى شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانى سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی هەفتەی رابردووى راگەیاند.
وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ى پێكردووه "داهاته‌كه، بڕی 11 ملیار و 766 ملیۆن و 348 هەزار و 595 دینار بووە، بەجۆرێك كە 74%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 16%ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و 10%ی داهات بەشێوەی مەقاصە بووە".
ماڵپه‌ڕى شەفافیەت له ساڵى 2022 دامه‌زراوه و رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بزانیت.
پ ح ع