ئابووری

هۆكارى لێبڕینى پاره‌ى خانه‌نشینان ئاشكرا ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكارى لێبڕینى پاره‌ى خانه‌نشینان ئاشكرا ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ خانه‌نشینان مووچه‌ى مانگى هه‌شتیان وه‌رگرت و ژماره‌یه‌ك له‌و خانه‌نشینانه‌ به‌راورد به‌ مانگى رابردوو مووچه‌كه‌یان كه‌مى كردووه‌، وته‌بێژى یه‌كێتیى خانه‌نشینانی كوردستانیش، هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ مانگى پێشوو زیادیان وه‌رگرتووه‌ و ئێستا رێكخراوه‌ته‌وه‌.

مامۆستا سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مانگى پێشوو به‌ په‌له‌په‌ل هاوتاى مووچه‌كه‌ به‌سترا و ژماردنیشى هه‌مووى به‌ ده‌ستى بوو، بۆیه‌ زۆر كه‌س مه‌بله‌غێك پاره‌ى له‌و بڕه‌ى كه‌ به‌پێى یاساكه‌ مافى خۆیه‌تى، زیاده‌ى وه‌رگرتبوو، وه‌ كه‌سى واش هه‌بوو كه‌مى وه‌رگرتبوو له‌وه‌ى مافى خۆی بوو".

وتیشى "وا ماوه‌ى مانگێكه‌  له‌ رێگه‌ى لیژنه‌وه‌ پێداچوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن و به‌پێى یاساى ژماره‌ نۆى خانه‌نشینى، ئه‌و كه‌سانه‌ چه‌ند زیادیان وه‌رگرتبوو ئه‌و بڕه‌یان لێبڕیون، بۆیه‌ كه‌مى كردووه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئه‌م مانگه‌ رێژه‌ى پاره‌كه‌یان رێكخستووه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر به‌ وردى كاره‌كه‌ كرابێت، ئه‌وا ئیتر مانگانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ وه‌رده‌گیرێت".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا له‌ ناو مانگى 10 داین و خانه‌نشینان ئه‌مڕۆ، مووچه‌ى مانگی هه‌شتیان وه‌رگرت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان