ئابووری
كاتى ده‌ستپێكردنى ئه‌م به‌شه‌خۆراكه دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى خۆراكى سلێمانى، رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌شه‌خۆراكى مانگى حه‌وتى هاوڵاتییان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو دابه‌شده‌كرێت و دوو جۆر خۆراكیش زیادى كردووه".
كامه‌ران فاتیح، به‌ڕێوه‌به‌رى خۆراكى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "رۆژى یه‌كشه‌ممه یان دووشه‌ممه، به‌شه‌خۆراكى هاوڵاتییان بۆ مانگى حه‌وت دابه‌شده‌كرێت و بۆ ئه‌م مانگه‌ش هه‌ریه‌ك له به‌شه‌خۆراكى ماش و نۆك زیادیكردووه".
وتیشى "دوو ملیۆن و 74 هه‌زار و 129 كه‌س سوودمه‌ند له رێگه‌ى 32 بنكه‌وه له‌م بڕه خۆراكه سوودمه‌مد ده‌بن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له بنكه‌كانى یه‌ك و دوو ده‌ستپێده‌كه‌ن ، كه له رێى سێ هه‌زار و 245 وه‌كیله‌وه دابه‌شده‌كرێت، پرۆسه‌كه درێژخایه‌نه و بۆ ماوه‌ى 22 رۆژ ده‌خایه‌نێت".
پ ح ع