کوردستانی
كۆمسیۆنى عیراق زه‌نگى هه‌ڵبژاردنى لێدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق دوایین زه‌نگى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى لێداو ده‌ڵێت، هه‌موو شتێك ئاماده‌یه.
عومه‌ر ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق رایگه‌یاند "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كۆتایی هاتووه و ئامێره‌كانى ده‌نگدان ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كراون و ئه‌وانیش ئاماده‌ن".
باس له‌وه‌شكراوه "تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌زمونى بۆ ئامێره‌كان كراوه، ئامێره‌كان له كاتژمێر 7ى به‌یانى رۆژى 20ى مانگ ده‌كرێنه‌وه و هه‌مان رۆژ كاتژمێر 6ى ئێواره راده‌گیرێن".
وتیشى "كۆمسیۆن پێداگره له‌وه‌ى كه به‌شێوه‌ى بێلایه‌نى كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه به‌باشى به‌ڕێوه‌بچێت و رێگه به‌هیچ لایه‌ك ناده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستوه‌ردان بكات و كێشه دروست بكات".