کوردستانی
نووسینگەکانی زانیاری هاوڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاری لە سلێمانی سەبارەت بە دەرهێنانی کارتی زانیاری روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
رایگەیاند "لە ئەمڕۆوە هەر هاوڵاتییەک بیەوێت کارتی زانیاری لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەربهێنێت، دەبێت ڤیزە یان ماستەر کارتی پێبێت و ئیدی پارەی کاش وەرناگیرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "نووسینگەكانیان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەم بڕیارە ئاگادار دەکرێنەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەر کەسێک بیەوێت کارتی زانیاری دەربهێنێت، پێویستی بە ڤیزەکارت یان ماستەرکارتە تێچووەکەی 2 هەزار و 500 دینارە، ئەو کەسانەشی کارتەکە لە شارێک بۆ شارێکی تردەگوازنەوە، دەبێت پێنج هەزار دینار رسوومات بدەن".
ب ح

بیروڕا