کوردستانی
كهشوههواى ئهم دوو رۆژه سارد و باراناوى دهبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
کەشناسيی هەرێم رایدهگهیهنێت "ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتیی هەور دەبێت و نمەباران دەستپێدەکات و ئەگەری بەفربارین هەیە لەناوچە شاخاوییەکان".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووه "نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی شوێنەکان بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت، پێشبینی دەکرێت رێژەی دابارین زیاتر بێت لە ناوچەکانی (ئیدارەی سەربەخۆکانی سۆران و راپەرین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە)، هاوکات ئەگەری بەفربارین هەیە لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان".
ئاماژهى بهوهشكردووه "پلەی گەرمی بە نزیکەی یهك تا سێ پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ و لە ناوچە شاخاوییەکان پێشبینی دەکرێت بە سێ تا پێنج پلە دابەزێت".
سهبارهت به کەشوهەوای سبەینێ شەممەش روونیكردووهتهوه "ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەم لە کاتەکانی بەیانیدا لە هەندێک ناوچە، لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (ئیدارەی سەربەخۆکانی سۆران و راپەرین هەندێک ناوچەی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە) نمەباران و هەندێک کات بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت، هاوکات لە ناوچە شاخاوییە سنوورییهکان ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە".
ئهوهشى خستووهتهڕوو "بە نزیکەی سێ تا پێنج پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، بەڵام لە کاتەکانی شەو دابەزینی پلەکانی گەرمی زیاتر دەبێتت".
پ ح ع

بیروڕا