کوردستانی
سودانى بهزمانى كوردى پهیامێكى بڵاوكردهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆكى حكومهتى عیراق لە پەیامێكدا كە بە زمانی كوردی لە تۆڕی تویتهر "ئێكس" پهیامێكى لهبارهى دۆزینهوهى گۆڕێكى ترى به كۆمهڵ كه خهڵكى كوردى تێدایه بڵاوكردهوه.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكى حكومهتى عیراق رایگهیاند "سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێک بەسەر نەمانی دڕندەیی رژێمی بەعس و ستەمکاری لەسەر سینەی عیراقییەکان، بەڵام بەڵگەکانی تاوانە دڕندەکانی رژێمی پێشوو، رۆژ لە دوای رۆژ ئاشکرادەبن و قەبارەی ئەو دڕندەییە دەگێڕنەوە، کە گەلەکەمان لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆریدا بەسەریدا هاتووە".
وتوشیهتى "دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ کە پاشماوەی بێگەردی تەرمی منداڵان و ژنانی گەلی کوردمان لەخۆدەگرێت، لە بیابانەکانی سەماوا، کاروانی خوێنڕشتن و خەبات و نەهامەتی و بێسەروشوێنبوونمان بەبیر دەهێنێتەوە، کە تێیدا گەلەکەمان لە ژێر دڕندەیی رژێمی رەگەزپەرستدا ئازار و مەینەتی دەچێشت".
باسى لهوهشكردووه "درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی عیراق و شەهیدانی ستەم و قوربانیانی دڕندەیی دیکتاتۆری قێزەون".
ع