ئابووری
هێلكه گرانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌راورد به پێش جه‌ژنى قوربان، نرخى هێلكه گرانبووه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌موو ساڵێك له وه‌رزى گه‌رماو هاوین نرخى هێلكه هه‌رزاده‌بێت.
بینه‌ر ئه‌حمه‌د، خاوه‌نى ماركێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى هێلكه به‌راورد به پێش جه‌ژنى قوربان گرانبووه، گرانبوونه‌كه‌ش په‌یوه‌ندیی به خواسته‌وه نییه".
وتیشى "پێش جه‌ژنى قوربان یه‌ك كارتۆن هێلكه به 50 هه‌زار دیناربوو، دواى جه‌ژن بۆ 58 و 59 هه‌زار گرانبووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "نرخى یه‌ك ته‌به‌قه هێلكه له 5 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 5500 دینار گرانبووه، هۆكاره‌كه‌ش خواست نییه چونكه له هاوینان خواست كه‌مده‌بێته‌وه".
ع
بیروڕا



