کوردستانی
چیا قاسم: هاتنی گەشتیاران زیادیکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاشکرایکرد بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ سەردانیکەرانی ناوخۆیی کەمیکردووە لە بەرانبەردا گەشتیارانی ناوەڕاست و باشووری عیراق زیادیکردووەو تاوەکو ئێستا 42 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگاکەیان کردووە.
چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوو رۆژی رابردووی جەژنی قورباندا 42 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەڵەبجەیان کردووەو پێشبینی دەکەن تا کۆتایی رۆژانی جەژن بۆ 70 تاوەکو 80 هەزار گەشتیار بەرزببێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئاسانکارییان بۆ هاتوچۆی گەشتیاران کردووەو هەوڵدەدەن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ریگاوبانەکانی هەڵەبجە چاکسازیی لە رێگاکانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەورامان بکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "نرخی خواردن و خواردنەوە لە ناوچە گەشتیارییەکان زیاترە و گەشتیاریش ئازادە لە کوێ خواردن دەخوات، نرخی هۆتێلەکان، کەپر و خانووەکان جێگرە و گەراجەکانیش لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجەوە نرخیان بۆ دیاریکراوە".
ب ح

بیروڕا