ئابووری

داهاتى ساڵى رابردووى هه‌رێم ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتى ساڵى رابردووى هه‌رێم ئاشكرابوو

مه‌ودا میدیا-

ئاژانسێكى ئه‌مه‌ریكى بڵاویكرده‌وه‌، ساڵى رابردوو هه‌رێمى كوردستان به‌شى 12 مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران داهاتى هه‌بوو جگه‌ له‌ پاره‌ى به‌غدا.

ئاژانسى سى ئێن ئێنى ئه‌مه‌ریكى بڵاویكرده‌وه‌ "هەرێمی کوردستان ساڵی رابردوو واته‌ 2024، بڕى 12 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە، ئه‌وه‌ش به‌سه‌ بۆ دابه‌شكردنى 12 مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران".

له‌ راپۆرته‌كه‌ى سى ئێن ئێن هاتووه‌ "ئه‌و داهاته‌ له‌ 87%  لە فرۆشتنی نەوت به‌ قاچاخ به‌ده‌ستهاتووه‌، له‌گه‌ڵ داهاتى نانه‌وتى".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "لەدوای بڕیاری راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ریگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، زیانی زیاتر لە 20 ملیار دۆلار بووه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan