نەرمین عوسمان
تەکنەلۆژیای سەوز
لە جیهانی ئەمڕۆدا، تەکنەلۆژیای سەوز بووەتە یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانی سەردەم. لەم سەردەمەی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی سەرچاوە سروشتییەکان، پێویستیمان بە چارەسەرگەلێک هەیە کە هەم پێداویستییەکانی ئێستامان دابین بکەن و هەم داهاتووی گەشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو مسۆگەر بکەن. تەکنەلۆژیای سەوز، یان تەکنەلۆژیای ژینگەیی، واتە بەکارهێنانی ئامێر، تەکنیک و سیستمێک کە ژینگە دەپارێزن، سەرچاوە سروشتییەکان دەپارێزن و کاریگەرییە نەرێنییەکانی چالاکییەکانی مرۆڤ لەسەر ژینگە کەم دەکەنەوە. ئامانجی سەرەکی ئەم تەکنەلۆژیایە؛ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە، کەمتر سەرفکردنی وزە، کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتییەکان و چەندین شێواز و هەنگاوی دیکەیە لەپێناو پاراستنی ژینگە و گەشەی بەردەوامدا.
جۆرەکانی تەکنەلۆژیای سەوز
یەکەم: وزەی نوێبووەوە: وزەی نوێبووەوە، یەکێکە لە بەرچاوترین نموونەکانی تەکنەلۆژیای سەوز، کە بریتییە لە دەرهێنانی وزە لەو سەرچاوە سروشتییانەی کە خێرا نوێ دەبنەوە. وزەی خۆر یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوەکان، کە لە رێگەی پانێڵەکانی خۆرەوە تیشکی خۆر دەگۆڕدرێت بۆ کارەبا. هەروەها وزەی با، کە لە رێگەی تۆربینەکانی باوە هێزی با دەگۆڕدرێت بۆ کارەبا، کە ئەمەش بووەتە یەکێک لە سەرچاوە خێرا گەشەکردووەکانی وزەی پاک لە جیهاندا. جگە لەمانە، وزەی هایدرۆ، کە لە رێگەی جووڵەی ئاوەوە بەرهەم دێت، وزەی جیۆسێرماڵ، کە لە گەرمیی ناو زەوییەوە دەردەهێنرێت و وزەی بایۆماس، کە لە کەرەستە ئۆرگانیکییەکانەوە بەرهەم دێت، ئەمانە هەموو نموونەی وزەی نوێبووەوەن.
دووەم: گواستنەوەی سەوز: یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی دەرکردنی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، کەرتی گواستنەوەیە. تەکنەلۆژیای سەوز لەم بوارەدا گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە. ئۆتۆمبێلی کارەبایی، کە بە کارەبا کار دەکات و گازی ژەهراوی دەر ناکات، رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر پەرە دەسەنێت. هەروەها ئۆتۆمبێلی هایبرێد، کە بەشێکی بە بەنزین و بەشێکی بە کارەبا کار دەکات، بووەتە هەنگاوێکی نێوەند لە گواستنەوە لە ئۆتۆمبێلی کلاسیکییەوە بۆ ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی. هەروەها سووتەمەنیی زیندەیی، کە لە کەرەستە ئۆرگانیکییەکانەوە بەرهەم دێت، بووەتە جێگرەوەیەکی گرنگ بۆ بەنزین و دیزڵ. لە لایەکی تریشەوە؛ باشترکردنی سیستمی گواستنەوەی گشتی بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی تاکەکەسی، هەنگاوێکی گرنگە لە بواری گواستنەوەی سەوزدا.
سێیەم: ئاوی سەوز: ئاو یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوەکانی سروشت، کە رۆژ لەدوای رۆژ بەهای زیاتر دەبێت. تەکنەلۆژیای سەوز تایبەت بە ئاو، چەندین بەش دەگرێتەوە، لەوانە:
- سیستمی خاوێنکردنەوەی ئاو؛ ئاوی پیسبوو خاوێن دەکاتەوە و دەیکاتەوە بە شیاوی بەکارهێنان، یەکێکە لەو بوارانەی زۆر گەشەی کردووە.
- سیستمی بەگەڕخستنەوەی ئاو؛ ئاوی بەکارهاتوو لە بوارێکدا دووبارە بەکار دەهێنێتەوە لە بوارێکی تردا، ئەمەش بووەتە رێگەیەکی گرنگ بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو.
- سیستمی کۆکردنەوەی ئاوی باران و ئاودێریی هۆشمەند؛ ئاو بە رێژەیەکی دروست و لە کاتی پێویستدا بەکار دەهێنن، دوو نموونەی تری تەکنەلۆژیای سەوزن لە بواری ئاودا.

چوارەم: بیناسازیی سەوز: بیناسازیی سەوز بووەتە ترێندێکی گرنگ لە جیهانی ئەمڕۆدا. هەروەها بیناسازیی بەردەوام، کە کەرەستەی دۆستی ژینگە بەکار دەهێنێت لە دروستکردنی بینادا و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەرتی بیناسازی لەسەر ژینگە هەیە. هەر لەو بوارەدا دوو چەمکی گرنگ هەن، کە ئەوانیش بیناسازیی وزە-کارا و بیناسازیی سفر-وزەیە، کە یەکەمیان وزەیەکی زۆر کەم بەکار دەهێنێت و دووەمیشیان خۆی ئەو وزەیە بەرهەم دەهێنێت کە پێویستی پێیەتی. یەکێکی تر لە شێوازەکانی بیناسازیی سەوز؛ سەوزکردنی بینایە، کە بریتییە لە زیادکردنی رووەک و باخچەی سەوز لە سەربانەکان و دیوارەکاندا، ئەوەش لەگەڵ ئەوەی رووخسارێکی جوانتر بە بینا دەبەخشێت، کاریگەرییەکی باشیشی هەیە لەسەر کوالێتیی هەوا و کەمکردنەوەی کاریگەریی دوورگەی گەرمی شارەکان.
پێنجەم: کشتوکاڵی سەوز: تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی سەوز، بووەتە هیوایەک بۆ دابینکردنی خۆراکی پێویست بۆ دانیشتوانی جیهان، کە رۆژ لەدوای رۆژ زیاد دەکەن، بە شێوەیەک کە کەمترین کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژینگە جێبهێڵێت و شێوازەکانی بریتین لە:
- کشتوکاڵی وردبین؛ بریتییە لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ چاودێریکردن و ئاودێری و پیتاندنی زەوی بە رێژەیەکی ورد، یەکێکە لە نموونە سەرکەوتووەکانی کشتوکاڵی سەوز.
- هایدرۆپۆنیک (چاندنی ئاویی)؛ پەروەردەکردنی رووەکە بە ئاو و بەبێ خۆڵ.
- ئایرۆپۆنیک (چاندنی ستوونی)؛ پەروەردەکردنی رووەکە بە شێوەیەکی ستوونی بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی زەوی، بووەتە چارەسەرێکی گرنگ بەتایبەت لە شارە قەرەباڵغەکاندا.
ئەمانە تەکنیکی پێشکەوتوون و رێژەیەکی زۆر کەمتر لە ئاو و کەمترین رووبەری زەوی بەکار دەهێنن بۆ بەرهەمهێنانی خۆراک.

گرنگیی تەکنەلۆژیای سەوز
تەکنەلۆژیای سەوز رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی ژینگە، ئەویش لە رێگەی کەمکردنەوەی دەردانی گازە گەرمکەرەکان، کەمکردنەوەی پیسبوونی ئاو و هەوا و پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان... لەبەر ئەوەی سەرچاوە کلاسیکییەکانی وزە، وەک: نەوت، گاز و خەڵووز لە کەمبوونەوەدان، تەکنەلۆژیای سەوز دەتوانێت سەرچاوەی نوێی وزە دابین بکات کە بەردەوامن، پاکن و هەرزانن لە مەودای درێژخایەندا.
هەروەها تەکنەلۆژیای سەوز دەتوانێت ببێتە هۆی گەشەکردنی ئابووری لە رێگەی دروستکردنی هەلی کاری نوێ، داهێنانی بەرهەم و خزمەتگوزاریی نوێ و کەمکردنەوەی تێچووی وزە و سەرچاوەکان. کەمکردنەوەی پیسبوون لە رێگەی تەکنەلۆژیای سەوزەوە، دەبێتە هۆی باشترکردنی تەندروستیی گشتی لە رێگەی کەمبوونەوەی نەخۆشییەکانی هەناسەدان، باشترکردنی کوالێتیی هەوا و ئاو و دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروستتر بۆ مرۆڤ.

بەربەستەکانی بەردەم تەکنەلۆژیای سەوز
سەرەڕای سوودە زۆرەکانی، تەکنەلۆژیای سەوز چەندین بەربەستی لەبەردەمدایە، یەکێک لە گەورەترین بەربەستەکان؛ تێچووی بەرزە. زۆرێک لە جۆرەکانی تەکنەلۆژیا سەوز تێچووی بەرایی بەرزیان هەیە، کە دەبێتە هۆی دوودڵی بۆ وەبەرهێنەران.
بەربەستێکی تر، هاندانی سیاسییە. هەندێک جار سیاسەتەکان هاندەر نین بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەوز، ئەویش بەهۆی تێچووی بەرز، بەرژەوەندیی گرووپە بەهێزەکان لە بواری وزەی کلاسیکی و نەبوونی هۆشیاریی. بەڵام لە هەمووی گرنگتر؛ تێگەیشتنی کۆمەڵگەیە، چونکە لە هەندێک کۆمەڵگەدا خەڵک تێگەیشتنی تەواویان نییە بۆ گرنگیی تەکنەلۆژیای سەوز.
لە ساڵانی دواییدا، چەندین پێشکەوتنی سەرنجڕاکێش لە بواری تەکنەلۆژیای سەوزدا هاتوونەتە کایەوە. یەکێک لەوانە، باتریی پێشکەوتووە، کە توانای هەڵگرتنی وزەی زیاتری هەیە و ماوەی تەمەنی درێژترە. باتریی (لیثیۆم-ئایۆن)ی پێشکەوتوو، باتریی (جامید-حاڵەت) و تەکنەلۆژیای هەڵگرتنی وزە لە گرافین، چەند نموونەیەکی گرنگن.
هەروەها سیستمی هۆشمەندیی وزە، کە بریتییە لە تۆڕی وزەی هۆشمەند، سیستمی بەڕێوەبردنی وزەی بینا و سیستمی کۆنترۆڵی وزە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەکانەوە، کە بووەتە یەکێک لە بوارە خێراگەشەکردووەکانی تەکنەلۆژیای سەوز.
یەکێک لە پێشکەوتنە گرنگەکان، تەکنەلۆژیای گرتنی کاربۆنە، کە بریتییە لە سیستمی گرتنی کاربۆن لە کارگەکاندا، تەکنەلۆژیای گرتنی کاربۆن لە هەوادا و هەڵگرتنی کاربۆن لەژێر زەویدا، ئەوەش هیوایەکی گەورەیە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا.

حکومەتەکان دەتوانن رۆڵێکی گرنگ بگێڕن لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای سەوزدا لە رێگەی دانانی یاسا و رێسای پشتگیریکەر، دابینکردنی هاندانی دارایی، دابینکردنی بودجە بۆ توێژینەوە و دانانی ستانداردی ژینگەیی... حکومەتەکان دەتوانن یاسا دەربکەن کە کۆمپانیاکان هان بدەن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانیان لەسەر ژینگە، دەتوانن باجی کەمتر لەو کۆمپانیایانە وەربگرن کە تەکنەلۆژیای سەوز بەکار دەهێنن. هەروەها دەتوانن یارمەتیی دارایی پێشکەش بکەن بۆ کڕینی بەرهەمەکانی دۆستی ژینگە، وەک ئۆتۆمبێلی کارەبایی و پانێڵی خۆر...
لە لایەکی ترەوە، کۆمپانیاکان دەتوانن رۆڵێکی بەرچاو بگێڕن لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای سەوز لە رێگەی وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیای سەوز، گۆڕینی پرۆسەی بەرهەمهێنان بۆ سیستمی سەوز، داهێنانی بەرهەمی دۆستی ژینگە و هۆشیارکردنەوەی بەکارهێنەران... کۆمپانیاکان دەتوانن بەشێک لە قازانجەکانیان تەرخان بکەن بۆ توێژینەوە لە بواری تەکنەلۆژیای سەوزدا، هەروەها دەتوانن سیستمی بەڕێوەبردنی ژینگەیی جێبەجێ بکەن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانیان لەسەر ژینگە.

کوردستان و عیراق خاوەنی پوتانسێلێکی بەرزن بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای سەوز. بەهۆی هەبوونی تیشکی خۆری زۆر، وزەی خۆر دەتوانێت سەرچاوەیەکی گرنگی وزە بێت لە کوردستان و عیراق. دەکرێت پرۆژەی گەورەی وزەی خۆر لە ناوچە بیابانییەکاندا دابمەزرێنرێت، کە رووبەرێکی زۆری وڵات پێک دەهێنێت. بەمەش دەتوانرێت وزەی پاک و بەردەوام دابین بکرێت بۆ دانیشتوان و پیشەسازی.
لە هەندێک ناوچەی کوردستان، با بە بەردەوامی هەیە و دەکرێت وەک سەرچاوەی وزە بەکار بهێنرێت. دەکرێت تۆربینی بای بچووک و گەورە دابمەزرێنرێت لەو ناوچانەی کە رێژەی بایان بەرزە، ئەمەش دەتوانێت ببێتە سەرچاوەیەکی تری وزەی نوێبووەوە. هەروەها بەهۆی هەبوونی رووبار و بەنداوەکان، دەکرێت وزەی هایدرۆ پەرە پێ بدرێت لە کوردستان و عیراقدا. دەکرێت تۆربینە بچووکەکان لە جۆگە ئاوەکاندا دابمەزرێنرێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ گوندەکان و ناوچە دوورەدەستەکان.
لە بواری کشتوکاڵیشدا، بەکارهێنانی تەکنیکی کشتوکاڵیی وردبین بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو و پەرەپێدانی گرین هاوس و کشتوکاڵی هایدرۆپۆنیک، دەتوانێت ببێتە هۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانی خۆراک و کەمکردنەوەی پێویستی بە ئاو، کە سەرچاوەیەکی کەمە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان و عیراقدا.

تەکنەلۆژیای سەوز تەنیا ئامێری ئەلکترۆنی نییە، بەڵکوو بیرۆکەیەکی زانستی و کۆمەڵایەتییە بۆ گەشەی بەردەوام، کلیلی گواستنەوەیە بەرەو داهاتوویەکی بەردەوامتر. لە رێگەی وەبەرهێنان، داهێنان و گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتییەوە دەتوانین تەکنەلۆژیای سەوز وەک بەشێکی سەرەکی لە ژیانی رۆژانەماندا جێگیر بکەین. پێویستە تەکنەلۆژیای سەوز وەک چیرۆکێکی ژیانی رۆژانەمان بینین، نەک تەنیا وەک زاراوەیەکی زانستی. بەڵێ، تەکنەلۆژیا هێزێکە، بەڵام هێزی راستەقینە لە دەستی گەلانی خاوەن ویستە.
خ.غ