نەرمین عوسمان
پیسبوونی گەرمی
پیسبوونی گەرمی (Thermal Pollution)، یەکێکە لەو جۆرە پیسبوونانەی کە کەمتر باسی لێوە دەکرێت، بەڵام کاریگەری زۆری هەیە لەسەر ژینگە و سیستمە ئیکۆلۆژییەکان. پیسبوونی گەرمی؛ گۆڕانکاریی نەخوازراوە لە پلەی گەرمیی ئاو یان هەوادا، کە زۆربەی جار بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە روو دەدات. ئەم گۆڕانکارییانە لە پلەی گەرمیدا، دەتوانن کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژینگە و زیندەوەران بەجێ بهێڵن.
بە فڕێدانی پاشماوەی شلەی گەرم بۆ ناو رووبار و دەریا و زەریاکان لە پرۆسەی پیشەسازیی وەک بەرهەمهێنانی کارەبا و وێستگەی کارەبای ئەتۆمی و کارگەکانی تر، هەروەها ئاوی باران لەناو شارەکان بە پلەیەکی گەرمیی وا کە کاریگەری لەسەر ژیانی زیندەوەرە ئاوییەکان هەبێت، کە پێی دەڵێن "شۆکی گەرمی"، رەنگە پلەی گەرمیی ئاوی شیرین بگاتە نزیکەى 22 پلە، ئاوی سوێر نزیکەی 27 پلە و ئاوی گەرم بگاتە نزیکەی 30 پلە، ئەوەش زیان بە زیندەوەرە ئاوییەکانی وەک ماسی و وشکاوەکییەکان دەگەیەنێت، چونکە ئەگەر پلەی گەرمیی ئاو پلەیەک یان دوو پلە گۆڕانکاریی بەسەردا بێت، ئەوا دەبێتە هۆی گۆڕانکاریی بەرچاو لە میتاپۆلیزم و کاریگەرییە نەرێنییەکانی تری بایۆلۆژیی خانەیی. بەپێچەوانەشەوە، ئاوی سارد لە دەریاچەکانی بەنداوەکانەوە بەرەو رووبارەکان، هەمان کاریگەریی هەیە لەسەر ژینگەی ژیانی زیندەوەرەکانی ناو رووبارەکان و بووەتە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لەسەر ژمارەی بێبڕبڕەکان.
سەرچاوە سەرەکییەکانی پیسبوونی گەرمیی ئاو
یەکەم: وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزە: وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزە، بەتایبەتی ئەوانەی کە لەسەر سووتەمەنیی فۆسیلی کار دەکەن، یەکێکن لە سەرچاوە سەرەکییەکانی پیسبوونی گەرمی. ئەم وێستگانە بۆ ساردکردنەوەی سیستمەکانیان، ئاوی سارد لە سەرچاوە سروشتییەکانەوە وەردەگرن و دوای بەکارهێنانی، ئاوی گەرمبوو دەگەڕێننەوە بۆ ناو ئەو سەرچاوانە. ئەم کردارەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی ئاو.
دووەم: کارگەکانی پیشەسازی: زۆربەی پرۆسە پیشەسازییەکان پێویستیان بە ساردکردنەوە هەیە و دوای بەکارهێنانی ئاو بۆ ساردکردنەوە، ئاوی گەرمبوو دەڕژێننە ناو رووبار، دەریاچە و دەریاکانەوە.

کاریگەرییەکانی پیسبوونی گەرمی
یەکەم: کاریگەری لەسەر ژیانی ئاوی: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی ئاو، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی رێژەی ئۆکسجینی تواوە لە ئاودا، گۆڕانکاری لە خێرایی میتاپۆلیزمی زیندەوەرانی ئاوی و تێکچوونی سووڕی ژیانی ماسی و زیندەوەرانی دیکە...
دووەم: گۆڕانکاری لە ژینگەی ئیکۆلۆژیدا: پیسبوون و تێکچوونی پلەی گەرمیی ئاو و هەوا، چەندین لێکەوتەی لەسەر ژینگەی ئیکۆلۆژی دەبێت، لەوانە: تێکچوونی هاوسەنگیی نێوان جۆرەکانی زیندەوەران، رووداوی کۆچکردنی نائاسایی، لەناوچوونی جۆرە هەستیارەکان و زیادبوونی جۆرە داگیرکەرەکان کە دەتوانن لەگەڵ پلەی گەرمیی بەرزتردا خۆیان بگونجێنن، لەکاتێکدا پلەی گەرمیی گونجاو بۆ ماسییەکانی ئاوی شیرین 16 پلەیە، هەروەها پلەی گەرمیی گونجاو بۆ ماسییەکانی ئاوی سوێر 24 پلەیە و بۆ ماسییەکانی ئاوی گەرمیش 27 پلەیە.

بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی گەرمی، چەندین هەنگاو و شێواز لەسەر ئاستی جیاواز هەن، لەوانە: بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، ئەویش بە دانانی سیستمی ساردکردنەوەی داخراو لە کارگە و وێستگەکانی وزەدا، بەکارهێنانی قولەی ساردکردنەوە بۆ کەمکردنەوەی پلەی گەرمیی ئاوی گەڕاوە، هەروەها بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای شەپۆلی دەریایی یان خۆرهەڵاتنی دەستکرد بۆ ساردکردنەوە، زیادکردنی هۆشیاریی کۆمەڵگە لە رێگەی پەروەردە و میدیاوە دەربارەی کاریگەرییەکانی پیسبوونی گەرمی، هاندانی کۆمپانیاکان بۆ پەیڕەوکردنی کرداری دۆستی ژینگە و پشتیوانیکردن لە توێژینەوەی زانستی لەسەر کاریگەرییە درێژخایەنەکانی پیسبوونی گەرمی...
پیسبوونی گەرمی کێشەیەکی ژینگەیی گرنگە، پێویستە بایەخی زیاتری پێ بدرێت. کاریگەرییەکانی لەسەر هەموو بەشەکانی سیستمی ئیکۆلۆژی گرنگن، لە زیندەوەرانی ئاوییەوە بۆ تەندروستیی مرۆڤ. لە رێگەی تێگەیشتنی قووڵتر، دانانی یاسای کاریگەر و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای نوێوە، دەتوانین هەنگاوی گرنگ بنێین بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی گەرمی و پاراستنی ژینگە.