کوردستانی

یه‌كگرتوو له‌ ده‌ركردنى شه‌ش ئه‌ندامى په‌شیمان بووه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كگرتوو له‌ ده‌ركردنى شه‌ش ئه‌ندامى په‌شیمان بووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان دواى ئه‌وه‌ى له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو ده‌ركردنى شه‌ش ئه‌ندامى خۆى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، ده‌توانن به‌شداریی كۆنگره‌ بكه‌ن.

بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكگرتووى ئیسلامیی كوردستان "له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی، یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كان هه‌ڵوه‌سته‌كردن بوو له‌سه‌ر بڕیارى به‌شدارینه‌كردنی ئه‌ندامێتى ئه‌و شه‌ش ئه‌ندامەى كه‌ بۆیان نابێت به‌شداریى كۆنگره‌ى نۆیه‌مى یه‌كگرتوو بكه‌ن".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تیى بڕیاریدا به‌ راگرتنى كاركردن به‌و بڕیاره‌و داوایكرد لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆنگره‌، پێداچوونه‌وه‌ بكات به‌ مه‌رجه‌كانى ئه‌ندامێتى ئه‌و ئه‌ندامانەى بكات و كارئاسانى بكات بۆ به‌شداربووان له‌ كۆنگره‌ى نۆیه‌مى یه‌كگرتوو له‌ رۆژانى 27 و 28ى ئه‌م مانگه‌دا".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "هاوكات داوا له‌ دوو له‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ندێ لێدوانى نه‌خوازراویان داوه‌ بۆ میدیاكان، داواى لێبوردن له‌سه‌ركردایه‌تى و رێكخستنه‌كانى یه‌كگرتوو بكه‌ن".

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى و ئه‌بوبه‌كر كاروانى له‌ ئه‌ندامبوونى كۆنگره‌ى نۆیه‌مى یه‌كگرتوو بێبه‌ش ده‌كرێن.

ع

Qaiwan
Qaiwan