راپۆرت
به‌غدا واژۆ له سه‌ر ناردنى پاره‌ى تر ده‌كات و مه‌بله‌غێكیش پاره له هه‌رێم دیار نامێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌غدا واژۆى له سه‌ر ناردنى بڕێكى تر پاره بۆ مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ مانگى 12 كرد و ئه‌وه‌ش وه‌ك ته‌واوكارى ده‌ینێریت، سۆران عومه‌ریش ده‌ڵێت "زیاتر له 148 ملیار دینار له هه‌رێم دیار نه‌ماوه"..
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى بەغدا واژۆى لەسەر كردووه، بریتییه له 264 ملیار و 698 ملیۆن و 348 هەزار دینار.
هاوكات، سۆران عومەر، ئەندامی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ده‌ڵێت "لەروونکردنەوەیه‌كی وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هەرێمدا 148 ملیار دینار دیار نییە!".
راشیگه‌یاندووه "وەزارەته‌كه بڵاویکردووه‌تەوە کە بەغدا بڕی 10 ترلیۆن و 752 ملیار و 582 ملیۆن دیناری بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی عیراق بە فەڕمیی رایگەیاندووه، بڕی 10 ترلیۆن و 901 ملیار و 261 ملیۆن دیناری بۆ هەرێم ناردووە، به‌وپێیه‌ش 148 ملیار و 679 ملیۆن دینار جیاوازی هەیە".
روونیشیكردووه‌ته‌وه "ئەمە جگە لەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم نووسیویەتی بۆ مووچەی مانگی 10 نزیکەی 239 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ خراوەتە سەر مووچە! لەکاتێکدا لەسەر نووسراوی فەڕمیی بەواژۆی وەزیری دارایی بڕی 237 ملیار دینار خراوەتە سەر مووچە! لێرەدا دوو ملیار دینار جیاوازی هەیە".
سۆران عومه‌ر، ده‌شڵێت "دەکرا ئەمە ژماردنی گوێز بووایە لە ملیۆنێکدا 1000 دانەیان هەڵە بکردایە گرنگ نەبوو، بەڵام وتنی دوو ملیار دینار زیادە و 148 ملیار دینار کەمتر لەوەی هاتووە، کارەسات و قوڕبەسەرییە!".
پ ح ع