کوردستانی
هۆكاری نەگەڕانەوەی روفاتەكانی سەماوە ئاشكرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان لە ساڵیادی 32 ساڵەی ئەنفالی هەرێمی كوردستان بەیاننامەیەكی بلاوكردەوە و هۆكاری نەگەڕانەوە روفاتەكانی سەماوەش ئاشكرا دەكات.
۳۲ ساڵ لەمەوبەر له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی له‌ناوبردن و سڕینەوەی گه‌لی كوردستان رژێمی لەناوچووی بەعس به هەشت قوناغ تاوانی ئه‌نفالی ئه‌نجامدرا، شاڵاوەکانی ئەنفال زۆربەی ناوچه‌كانی كوردستانی باشووری گرته‌وه و بەو هۆیەشەوە زیاتر له چوار هەزارو 500 گوند و شارۆچكه وێرانكران و سەروەت و سامانیان تاڵانکرا و 182 هەزار هاوڵاتی سفیل و بێتاوانی کوردستان راپێچی مه‌رگی بەکۆمەڵ کران و لە بیابانەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق زیندەبەچاڵ کران كه تا ئێستا گۆڕی زۆرینەیان وونە .
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان لە بەیاننیامەیەكدا باسی لەوەكردووە "رژێمی بەعسی رەفتار فاشیست پیلانی دانابوو دوابەدوای وێرانکردنی گوندەکان و ئەنفالکردنی خەڵکەکە و کۆکردنەوەی هاوڵاتیان لە شارەکاندا دوا گورزی خۆی بوەشێنێت و کۆتایی بە گەلی کورد لە کوردستانی باشوور و شۆڕشەکەی بهێنێت، بەڵام خۆڕاگری خەڵکی کوردستان و هێزی پێشمەرگە ئەو خه‌ونه‌ی دوژمنانیان لەگۆڕنا و لەدوای 3 ساڵ لە تاوانەکانی ئەنفال لە ساڵی 1991 خەڵکی کوردستان ڕاپەڕین و بۆ هەمیشە رژێمی بەعسیان لەسەر خاکی کوردستان وەدەرنا."
"پاش روخانی دەسەڵاتی دیكتاتۆری بەعس لە عیراق لە ساڵی 2003وە هەوڵەکان بۆ سۆراغكردن و دۆزینە گۆڕی قوربانیانی ئەنفال بەردەوام بووە و لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتمان لە چەند قۆناغێکدا دوای دۆزینەوە و هەڵدانەوەی 60 گۆڕی ئەنفالەکان روفاتی سێ هەزارو 737 شەهیدی گەڕاندوەتەوە بۆ کوردستان و لەئێستاشدا 3 گۆڕی بەکۆمەڵی تر لە بیابانەکانی سەماوە دۆزراونەتەوە و و لە هەڵدانەوەی کۆڕێکیاندا روفاتی 171 شه‌هید له پزیشكی دادی به‌غدا پشتڕاست كراونه‌ته‌وه و دوای ته‌واوكردنی رێوشوێنه پزیشکییەکان وه‌زاره‌تمان ئاماده‌كاری پێویستی كرد بۆ هێنانه‌وه‌ی روفاته‌كانی ئه‌و كۆڕه به‌كۆمه‌ڵه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی بڵاوبوونەوەی په‌تای كۆرۆنا نه‌توانرا ئه‌م پرۆسه‌یه لەکاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت و له‌گه‌ڵ ئاساییبوونه‌وه‌ی بارودۆخەکە ڕوفاتەکان به‌پێی رێوشوێنی تایبه‌ت و رێكاره یاسایانه‌كان دەگەڕێندرێنه‌وه و به‌خاكی كوردستان ده‌سپێردرێن".
باس لەوەشكراوە "لە یادی 32 ساڵەی ئەنفالدا جەختدەکەینەوە کە شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال به هه‌موو پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه دوای رژێمی له‌ناوچوو به‌رده‌ستكه‌وتوون تاوانی جینوسایده و به ئامانجی کۆمە‌ڵكوژی و له‌ناوبردنی گه‌لی كوردستان ئه‌نجامدراوه هه‌روەک چۆن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق له بریاره‌كه‌یدا به تاوانی جینوساید و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ ناساندوێتی بۆیه داواكارین کۆمەڵگای نێوده‌وله‌تی له سەر بنه‌مای ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه و بڕیاری دادگا ئه‌م كه‌یسه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به جینۆساید بناسێنن و وه‌ك كه‌یسێكی نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكەن".
هه‌روه‌ها "داوا له حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ ده‌كه‌ین پشت به‌ست به بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق و ده‌قی مادده‌ی ( 132 )ی ده‌ستوری عیراق و بریاری ژماره ( 26 )ی ساڵی 2018 ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق قه‌ره‌بووی شایسته‌ی قوربانیانی ئه‌نفال بكاته‌وه و چیدی ئه‌م پرسه پشتگوێ نه‌خات".
هەر لەم یادەدا کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی ئەنفال دڵنیادەکەینەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون بەهەموو توانایانەوە بەردەوام دەبن لە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و دۆزینەوەی ڕوفاتی ئەنفالەکان و گەڕاندەنەوەیان بۆ کوردستان، هه‌رچه‌نده ئه‌مساڵ له‌به‌ر رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌توانرا یادی 32 ساڵه‌ی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال بكرێته‌وه به‌ڵام كار و هه‌وڵه‌كان به‌شێوازی دیكه به‌رده‌وامن بۆ زیندوو ڕاگرتنی یادی شەهیدان و ئەنفاڵکراوان و بەنێودەوڵەتیکردنی تاوانه‌كانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و جینوسایدی بارزانییه‌كان و كوردانی فه‌یلی و ئێزیدیه‌كان تا له سه‌رده‌می ئێستادا تاوانی هاوشێوه دوباره نه‌بێته‌وه".