ئابووری

ئه‌م مانگه‌ 100 هه‌زارى خانه‌نشینان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌م مانگه‌ 100 هه‌زارى خانه‌نشینان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟


مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێى بڕیارى سه‌رۆكى حكومه‌تی عیراقین بۆ ئه‌وه‌ى 100 هه‌زار خانه‌نشینان خه‌رجبكرێته‌وه‌.

دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نه‌ده‌بوو بڕیارى خه‌رجكردنه‌وه‌ى 100 هه‌زار خانه‌نشینان هێنده‌ى بخایاندایه‌".

وتیشى "چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ین سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق و وه‌زیرى دارایی عیراق ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ خانه‌نشینان خه‌رجبكه‌نه‌وه‌ و به‌پێى هه‌ندێك زانیاریی بۆ مووچه‌ى مانگى چوار خه‌رجده‌كرێته‌وه‌".

لاى خۆیه‌وه‌ سادق عوسمان، وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌ندێك زانیاریی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ ئه‌و 100 هه‌زار له‌ مووچه‌ى مانگى چواره‌وه‌ خه‌رجده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمى نییه‌ و تا مووچه‌ دابه‌شنه‌كرێت دیارنییه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan