ئابووری

فۆڕمی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


فۆڕمی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
مەودا میدیا-

هەفتەی داهاتوو سیستمی فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و فۆڕمە نوێیەکە لە رێگەی ئەپی ناو مۆبایلی هاوڵاتییان خۆیانەوە دروست دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک لە هەرێم قۆناغی یەکەمی تەواو بووە و چاوەڕوانی بەغدا دەکەن لیژنەیەک رەوانەی هەولێر بکات بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو دەست بە قۆناغی دووەمی سیستمەکە بکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی مۆبایلەکانیانەوە ناوی منداڵی تازە لەدایکبوو تۆمار بکەن یان ناوی کەسانی مردوو لە فۆڕمە نوێیەکە بسڕنەوەو پێویست ناکات سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیدار بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو کەسانەی تازە خێزانیان پێکهێناوەو تاوەکو ئێستا فۆڕمی خۆراکیان نییە دەتوانن لە رێگەی مۆبایلەکانیان و ئەو ئەپانەی تایبەتە بە فۆڕمی خۆراک، خۆیان تۆمار بکەن و فۆڕمی خۆراکیان بۆ دەکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan