ئابووری
لیستی مووچە رەوانەی بەغدا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم بە جیاوازییەکی کەم لەگەڵ لیستی مووچەی مانگەکانی تر رەوانەی بەغدا بکرێت و دوای 25ی ئەم مانگە تەمویلی مووچە دەکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند "رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان رەوانەی بەغدا دەکرێت و راستەخۆ وەزارەتی دارایی عیراق وردبینی بۆ لیستی مووچەی هەرێم دەکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دڵنیایی بە بەغدا دراوە پێش 20ی ئەم مانگە و وردبینی لە لیستی مووچە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عیراق".
ب ح

بیروڕا