ئابووری
ئه‌م مانگه خانه‌نشینان شه‌ش مووچه وه‌رده‌گرن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، بڕیار وایه ئه‌م مانگه ژماره‌یه‌ك خانه‌نشین شه‌ش مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تیی پێكه‌وه وه‌ربگرن.
سادق عوسمان، وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێمى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بڕیار وایه ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ مووچه‌ى مانگى چوار، ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى كه ناو و مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بووه، مووچه بنه‌ڕه‌تییه‌كان وه‌رگرن".
وتیشى "له فه‌رمانگه‌كه‌ى خۆیانه‌وه، شه‌ش مووچه وه‌رده‌گرن كه مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تییه و په‌یوه‌ندیی به ساڵانى خزمه‌ت هه‌یه له‌برى مۆڵه‌تى دیاریكراو".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌وه‌ى گرنگه پێدانه‌وه‌ى ئه‌و شه‌ش مووچه‌یه كه له رابردوو راگیرابوو كراوه‌ته‌وه".
ع
بیروڕا



