کوردستانی
رێباز حه‌ملان: لیستى مووچه به‌پاكى ده‌نێرین بۆ به‌غدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بریكارى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق رایگه‌یاند، لیستى مووچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌ران به‌پاكى ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت.
رێباز حەملان، بریكارى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق رایگەیاند "وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوارن و لە وادەی خۆیدا رادەستی بەغداد دەکرێت".
وتیشی "لیستی مووچە خاوێن و بێ کەموکوڕییە و مانگەکانی تریش لەسەر هەمان لیست کاردەکرێت".
سەبارەت بە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار ئه‌وه‌شى باسكرد "هەرێم لە کاتی خۆیدا لیستی مووچە دەنێرێت هیوادارین بەغدادیش زوو مووچە رەوانەی هەرێم بکات".
ع
بیروڕا



