ئابووری

مامەڵەی خانەنشینانی نوێ خێراترکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامەڵەی خانەنشینانی نوێ خێراترکراوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان ئاشکرایکرد مامەڵەی خانەنشینی لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان بەشێوەیەکی خێرا جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش لە بەرژەوەندی ئەو  فەرمانبەرانەیە کە لەمساڵدا خانەنشین بوون، تاوەکو چەند پرۆسەکەش خێراتربکرێت زووتر مووچە وەردەگرن.
 
سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "نزیکەی 16 هەزار خانەنشین لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەیە کە لەدایکبووی ساڵەکانی (1962، 1963 و 1964)ن 10 هەزار بۆ 11 هەزاریان مامەڵەی خانەنشینبوونەکەیان لەناو بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی بۆ جێبەجێ دەکرێت و ئەوانی تر لە فەرمانگەکانی خۆیان لە دەرەوەی سلێمانی بۆ جێبەجێ دەکرێت"
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد  "پڕۆسەی تەواوکردنی مامەڵەی خانەنشینان لە سەرەتادا بە هێواشی بەڕێوەدەچوو بەڵام لەئێستادا دەسەڵات بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دراوە بۆ تەواوکردنی مامەڵەی خانەنشینی یەکگرتوو، ئەمەش پرۆسەکەی خێراتر کردووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan