ئابووری

لیستی مووچەی مانگی چوار رەوانەی بەغدا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لیستی مووچەی مانگی چوار رەوانەی بەغدا دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەمە 2025/4/20، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئاشکرایکرد ئەم هەفتەیە وەفدێکی وەزارەتەکەیان دەچێتە بەغدا، لیستی مووچەی مانگی چوار لەگەڵ خۆیان دەبەن و رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق دەکەن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند "لیستی مووچەی مانگی چوار لەسەر بنەمای لیستی مووچەی هەر سێ مانگی یەک، دوو و سێی ئەمساڵ ئامادە کراوە، بێ کەموکورتییە و هیچ بیانوویەکیان بۆ وەزارەتی دارایی عیراق نەهێشتووەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "خوازیارن لە زووترین کاتدا وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەواو ببێت و وەزارەتی دارایی عیراق تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan