ئابووری

دابەشکردنی بەشە ئاردی سێیەم دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی بەشە ئاردی سێیەم دەستیپێکرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/4/20، دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی سێیەمی ئەمساڵ کراو بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمیش ئاشکاریکرد ئاردەکە تاقیکراوەتەوە و نانێکی جوانی لێدروست بووە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی سێیەمی ئەمساڵ كراوە و هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی بریكارەكانەوە وەریبگرن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دابەشكردنی به‌شە خۆراكی دووه‌می ئەمساڵ دەستیپێکردووەو هەموو بەشەخۆراك و ئاردێكیش 15 بۆ 20 رۆژی پێویستە تاوەکو دەگاتە دەستی  هاوڵاتییان".

ئەوەشی خستەڕوو "بەشەئارد و خۆراكی پێویست لە كۆگاكاندا هەیە و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەكرێت، دوای دابه‌شكردنی بەشە ئاردی سێیەم و خۆراكی دووەم، ئاماده‌كاریی بۆ به‌شه‌ئاردی و خۆراكی نوێ ده‌كرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan