ئابووری
یه‌كه‌م داواكاریی یه‌كێتی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی مووچه‌خۆران جێبه‌جێ كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باسى له‌وه كرد داوایانكردووه هه‌ژمارى من بگوازرێته‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، سه‌رۆكى حكومه‌ت بڕیاره‌كه‌ى ده‌ركرد.
یه‌كێك له‌و داواكارییانه‌ى یه‌كێتی بۆ چوونه ناو حكومه‌ت و به‌شداریكردن، گواستنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى هه‌ژمارى من بوو له نوسینگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمه‌و بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی سه‌رپه‌رشتیی بكات.
بافڵ جه‌لاڵ تاڵه‌بانی، له چاوپێكه‌وتنێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "داوامانكردووه هه‌ژمارى من سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایی بێت و له پێناو خه‌ڵك و مووچه‌خۆر"
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت، بڕیاریدا به گواستنه‌وه‌ى هه‌ژمارى من له نوسینگه‌كه‌ى خۆیه‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم.
هیوا ئه‌حمه‌د، شاره‌زاى بوارى ئابوورى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و پرۆژه‌یه حكومییه و ده‌بێت وه‌زاره‌تى دارایی سه‌رپه‌رشتیی بكات، نه‌ك نوسینگه‌ى تایبه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ى هیچ ده‌ستوه‌ردانێكى تێدا نه‌كرێت و هیچ ده‌ستكارییه‌ك نه‌كرێت".
وتیشى "به گواستنه‌وه‌ى هه‌ژمارى من بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی، ئێستا له هه‌موو روێكه‌وه پارێزراوتره و باشتر ده‌توانێت متمانه لاى خه‌ڵك دروستبكات".
ع
بیروڕا



