ئابووری
به‌هاى دۆلار دابه‌زینى گه‌وره‌ى تۆماركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌هاى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى زیاتر دابه‌زى.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هاى 100 دۆلار بۆ 145 هه‌زار و 750 دینار دابه‌زی".
وتیشى "دابه‌زینى به‌هاى دۆلار بۆ خانه‌ى 145 هه‌زار له‌كاتێكدایه چه‌ندین مانگه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و نرخه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژانه بانكى ناوه‌ندیی عیراق سه‌دان ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى كاش و حه‌واڵه ده‌خاته بازاڕه‌وه بۆ 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار.
ع
بیروڕا



