ئابووری
ده‌ستكرا به پێدانى شه‌ش مووچه به خانه‌نشینانى هه‌رێم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێم راگه‌یاند، ده‌ستكراوه به پێدانى چه‌كى شه‌ش مووچه‌ى خانه‌نشینانى ئه‌مساڵ.
سادق عوسمان، وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چه‌ند رۆژێكه ده‌ستكراوه به پێدانى چه‌كى شه‌ش مووچه‌ى خانه‌نشینانى هه‌رێم بۆ ئه‌وانه‌ى ئه‌مساڵ خانه‌نشین بوون".
وتیشى "له گه‌نجینه‌كانه‌وه خانه‌نشینان ئاگادارده‌كرێنه‌وه و چه‌كێكیان پێده‌درێت كه شه‌ش مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تییه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "كاتێك خانه‌نشینان ئه‌و چه‌كه ده‌به‌نه بانك بۆ وه‌رگرتنى پاره‌كه، له بانكه‌كان پاره‌یان بۆ خه‌رجناكرێت و چه‌ندین خانه‌نشین په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردوین و ئه‌و كێِشه‌یه هه‌یه".
ع
بیروڕا



