ئابووری

داهاتەکانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ زیادیکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتەکانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ زیادیکردووە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی 2025/4/25، ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كان، داهاتی هەفتەی رابردووی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیانی بڵاوکردەوە.

ماڵپه‌ڕی شه‌فافییه‌ت رایگەیاند "داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان له‌ رۆژی4/19 تاوه‌كو 4/25 زیاتر له‌ 10 ملیار و 607 ملیۆن و 221 هه‌زار دیناره‌و 84%ی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕی هه‌شت ملیار و 930 ملیۆن و 575 هه‌زار و 600 دیناری واتا 84%ی داهاته‌كه‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌، بڕی یه‌ك ملیار و 676 ملیۆن و 646 هه‌زار و 85 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه‌ كه‌ رێژه‌ی 16%ی كۆی گشتی داهاته‌كه‌ پێكده‌هێنێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan