ئابووری
مامۆستایانی گرێبەست داوا دەکەن مووچەکانیان بخرێتە سەر بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی 2025/4/25، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرایکرد لەگەڵ وەزیرانی دارایی و پەروەردەی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوەو شێوازی دابەشکردنی مووچەکانیان تاوتوێ دەکەن.
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ وەزیری پەروەردە کۆبوونەتەوە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا لەگەڵ هەردوو وەزیری دارایی کۆببنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو و دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەیان دەبێت، چونکە لەئێستادا ئەو پرسە کێشەی ئەوانە و ناکرێت مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ بێت و دوای مووچەخۆرانی تر مووچە وەربگرن".
ئەوەشی خستەڕوو "نوسراوی فەرمی ئەنجومەنی وەزیران هەیە کە داوا دەکات مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا دابەشبکرێت لەسەر داهاتی ناوخۆ، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو بڕیارە جێبەجێنەکراوە".
ب ح

بیروڕا