ئابووری

وردبینیکردن لە لیستی مووچە بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردبینیکردن لە لیستی مووچە بەردەوامە
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ وەزارەتی دارایی عیراق وردبینیکردن لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم  دەستپێبکاتەوە دوای ئەوەی پشووەکانی رۆژانی هەینی و شەممەوە راگیرابوو.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ گرفتێک بۆ لیستی مووچەی مانگی چوار دروست نەبووە و وردبینیکردن لە لیستەکە بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە پارە بنێردرێت و خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاوبکرێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە بەغدان بۆ وەڵامدانەوەی هەر سەرنج و تێبییەنیەک لەسەر لیستی مووچەی مانگی چوار لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan