ئابووری
ئەپیکور داوا دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/4/2، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) راگەیێندراوێکی لەبارەی گفتوگۆکانی کۆمپانیاکانی نەوت کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، لەگەڵ حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
ئەپیکور رایگەیاند "کۆمپانیاکانی بواری نەوت بەشدارییان لە کۆبوونەوەی 20ی نیسان لەنێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت کردووە بەڵام کۆبوونەوەکە بێ ئەنجام بووە، لەگەڵ ئەوەش کۆمپانیاکان ئامادەن دەستبەجێ هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی عیراق - تورکیا دەستپێبکەنەوە، هەرکاتێک رێککەوتنێک بکرێت کە دڵنیایی لە پێدانی پارەی کۆمپانیاکان بدرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گرێبەستەکانی حکومەتی هەرێم کە لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت لەلایەن دادگەکانی عیراقەوە بە یاسایی ناسێندراوە، بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت چەندین پێشنیارییان بۆ حکومەتی عیراق و هەرێم کردووە کە بریتی بوون لە شێوازی کارکردنی راوێژکاری نێودەوڵەتی، کە لەسەر بنەمای یاسای بودجەی عیراق و گرێبەستی کۆمپانیاکانە، بەڵام تاوەکو ئێستا پێشنیارەکەیان پەسەندنەکراوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەغدا بەردەوام جەخت لە گرنگی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکاتەوە، بەڵام هەوڵ و هەماهەنگییەکان سنووردار و بێ ئەنجام بوون، بۆیە ئەوان داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی هاوبەش دەکەن".
ئەمە لە کاتێکدایە، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەرێگای بۆری لە 2025/3/25وە راگیراوە، ئەوەش دوای سکاڵایەکی وەزارەتی نەوتی عیراق لە دادگای ناوبژیوانی پاریس.
ب ح

بیروڕا