ئابووری
ئه‌مساڵ بۆ خه‌ڵكى هه‌ولێر قورس ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ بۆ خه‌ڵكى هه‌ولێر ساڵێكى قورس ده‌بێت به‌هۆى كه‌مئاوى.
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند "ئه‌مساڵ بۆ خه‌ڵكى هه‌ولێر سالێكى قورس ده‌بێت له‌رووى ئاوى خواردنه‌وه و ئه‌وه‌ش گرفتى گه‌وره بۆ خه‌ڵك دروست ده‌كات".
وتیشى "له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامداین بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌مئاوى شاره‌كه".
شارى هه‌ولێر به‌هۆى بێپلانى ئیداره‌ى پارێزگاكه، ساڵانه له وه‌رزى زستان رووبه‌ڕووى لافاو ده‌بێته‌وه و زیانێكى زۆر به دانیشتوانى گه‌ڕه‌كه هه‌ژار نشینه‌كان ده‌كه‌وێت، هاوكات له وه‌رزى هاوینیش به‌هۆى كه‌مئاوى، خه‌ڵكى هه‌ژار نشینه‌كان به چه‌ندین رۆژ جارێك ئاویان پێده‌درێت.
سه‌لمان عه‌زیز، چالاكوانى هه‌ولێر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دۆخێكى خراپ رووبه‌ڕووى هه‌ولێر بووه‌ته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى پلانێك له ئارادانییه بۆ چاره‌سه‌رى ئاوى خواردنه‌وه".
وتیشى "ئه‌م هاوینه بۆ هه‌ولێرییه‌كان قورس ده‌بێت و پرۆژه‌كان ئاوى به‌رده‌وامیان هه‌یه، ده‌ریاچه‌ى ده‌ستكردیان بۆ دروستده‌كرێت، به‌ڵام خه‌ڵكى گه‌ڕه‌كه هه‌ژار نشینه‌كان بێ ئاوى خواردنه‌وه‌ن".
ع
بیروڕا



