ئابووری

چارەنووسی مووچەی مانگی 12 یەکلاکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چارەنووسی مووچەی مانگی 12 یەکلاکرایەوە
مەودا میدیا-

دیوانی چاودێری دارایی عیراق بڵاویکردەوە کە حکومەتی هەرێم بە پاساوی تەواوکردنی کورتهێنانی موچە داهاتە نەوتییەکان رادەستی بەغدا ناکات، دووپاتیدەکاتەوە کە 12 مووچەی ساڵی 2024 بۆ فەرمانبەران رەوانەی هەرێم کراوە، بەڵام حکومەتی هەرێم 11 مووچەی دابەشکردووە.

حەیدەر یوسف خەلخال، سەرۆکی لیژنەی وردبینی لە دیوانی چاودێری دارایی عیراق راگەیاند "کۆی ئەو بڕە پارەیەی بەغدا بۆ ساڵی 2024 رەوانەی هەرێمی کوردستانی کردووە زیاتر لە 10 ترلیۆن دینار بووە بۆ مووچەی 12 مانگی تەواو، بەڵام حکومەتی هەرێم بە پاساوی بەشنەکردنی پارەکە تەنها 11 مووچەی دابەشکردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پرۆسەی تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەهۆی ناکارامەیی ئەو بانکانەی گرێبەستیان لەگەڵ کراوە، بەخاوی بەڕێوەدەچێت و وەک پێویست نییە".

ئەوەشی خستەڕوو "جیاوازی هەیە لەنێوان مووچەی خانەنشینانی هەرێم و عیراق بەڵام بەهۆی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی جیاوازییەکە هەڵوەشێنراوەوە،  دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیارەکەی دەرکرد کە داوا دەکات یاسای خانەنشینی یەکگرتوو جێبەجێ بکرێت، لیژنەیەک لە وەزارەتی دارایی فیدراڵی و هەندێک لە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan