ئابووری

نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان دیاریکرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/4/28، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبووەوەو نرخی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی چوار دیاریکرد

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی چوار بریتییە لە (262) دینار بۆ هەر کیلۆواتێکم بەپێی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی وەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو ستییانەی كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نشتیمانیان نیە نرخی كیلۆواتیان (233) دینارە و دەبێت سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan