ئابووری
پسووڵەی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاشکرایکرد پڕۆسەی ئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک بەردەوامە و وەک قۆناغی یەکەم پڕۆسەكە لە رێگەی بریكارەكانەوە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئەپلیکەیشنی تایبەت بۆ بریکارەکانی خۆراک دانراوە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی لە وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆگرامەکە لە رێگەی تلیگرامەوە کاراكراوە و چاوەڕوانی هاتنی لێژنەیەکی بازرگانی عیراقن بۆ ئەوەی بەفەرمی لە هەڵەبجە دەستپێبکەن، بەڵام هێشتا پڕۆگرامەكە بۆ هاوڵاتییان كارانەکراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای بریکارەکانی هەڵەبجە، پرۆسەی کاراکردنی پرۆگرامە ئەلیکترۆنییەکە بۆ بریكارەكان لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک دەستپێدەکات تاوەکو سەرجەم بریکارەکانی خۆراک تۆمار دەكرێن".
ب ح

بیروڕا