ئابووری
ئاوى ژێر زه‌وى دابه‌زیووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى ئاوى ژێر زه‌وى له سلێمانى رایگه‌یاند، به‌هۆى كه‌مبارانى ئه‌مساڵ، ئاستى ئاوى ژێر زه‌وى كه‌میكردووه و به سه‌دان بیریش وشكیان كردووه.
عه‌باس عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى ئاوى ژێر زه‌وى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌وه روونه هه‌ر ساڵێك كه‌مبارانى هه‌بێت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاستى ئاوى ژێر زه‌ویش هه‌یه".
وتیشى "ئه‌مساڵ كه‌مبارانى هه‌بووه و تا ئێستا باران به‌شێوه‌ى پێویست نه‌باریووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئاستى ئاوى ژێر زه‌وى دابه‌زێت و به سه‌دان بیرى نایاساییش وشكیان كردبێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئاوى ژێر زه‌وى ئاسایی بێت، ساڵانه 600 ملم بارانمان پێویسته، به‌ڵام ئه‌مساڵ زۆر له خوار ئه‌و ئاسته‌وه‌یه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى باس له وشكه‌ساڵى بكرێت و له مانگى پێنج هیوامان هه‌یه باران ببارێت".
ع
بیروڕا



