ئابووری
بڕیارى خه‌رجكردنى مووچه‌ى مانگى چوار درا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درا.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئەمڕۆ سێشەممە، لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عیراق و لە گفتوگۆیەکى نێوان محەمەد شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق و تەیف سامى، وه‌زیرى دارایی عیرا، بڕیار لەسەر خەرجکردنى مووچەى مانگى 4ـى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان درا.
پێشبینى ده‌كرێت، له ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوو وه‌زاره‌تى دارایی عیراق پاره‌ى مووچه بخاته سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى پاره به وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، خشته‌ى مووچه بڵاوده‌كرێته‌وه و له ماوه چوار بۆ پێنج رۆژ مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت".
ئه‌مڕۆ فارس عیسا، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر له‌م هه‌فته‌یه به‌غدا پاره ره‌وانه‌ى هه‌رێم نه‌كات، سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو پاره ره‌وانه ده‌كات".
هه‌فته‌ى رابردوو وه‌زاره‌تى دارایی عیراق لیستى مووچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى ره‌وانه‌ى به‌غدا كرد و رۆژى رابردوو كارى وردبینى ته‌واوبوو.
ع
بیروڕا



