ئابووری
نرخى هێلكه گرانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له وه‌رزى گه‌رماداین و خواست له‌سه‌ر هێلكه كه‌مده‌بێته‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه نرخه‌كه‌ى گرانبووه.
سۆران هادى، خاوه‌نى ماركێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى هێلكه له‌دواى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه گرانبووه و هه‌ر كارتۆنێكى هێلكه چه‌ند هه‌زار دینارێك گرانبووه".
وتیشى "له مانگى ره‌مه‌زان یه‌ك ته‌به‌قه هێلكه 4500 دیناربوو، دواى ره‌مه‌زان بۆ 5500 دینار گرانبووه، هه‌ر كارتۆنێكیش له‌نێوان 10 بۆ 15 هه‌زار دینار گرانبووه و ئێستا كارتۆنێك به نزیكه‌ى 60 هه‌زار دیناره".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له وه‌رزى گه‌رماین، به‌ڵام نرخه‌كه‌ى گرانبووه، ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنى گه‌رما هێلكه هه‌رزان ده‌بوو چونكه خواستى له‌سه‌ر نه‌ده‌ما".
ع
بیروڕا



