ئابووری

زیاتر لە 45 ملیار دینار بۆ سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دابینکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 زیاتر لە 45 ملیار دینار بۆ سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دابینکرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزیری دارایی و ئابووری سەرپەرشتی چەند کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری و یەکێتی بەڵێندەران و بانکەکانی سەر بەوەزارەت، چەند بڕیارێکی لەبەرژەوەندی بەڵێندەران و ئەو کۆمپانیایانە دەرکرد کە سەرقاڵی ئەنجامدانی پڕۆژەکانن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند "وەزیری دارایی بڕیاریدا بە خەرجکردنی زیاتر لە 48 ملیار دینار بۆ دەرمان و پێداویستی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی هیوا و شەقامی 100 مەتری سلێمانی و رێگای دووسایدی کەلار - دەربەندیخان و شایستەی کۆمپانیاکانی خۆڵ و خاشاک و پڕۆژە بەردەوامەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین.".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە چوارچێوەی بڕیارەکاندا وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاریدا بەبەردەوام بوونی لیژنەی خەرجکردنی گەڕانەوەی ( التأمینات و خطاب الضمان )ی بەڵێندەران لەسەرجەم بانکەکان ، بەمەبەستی گەڕانەوەی پابەندییەکان بە پێی رێژە و گوژمەی دیاریکراو".

1- چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ خەرجی دەرمان بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی.   

2- چوار ملیار دینار بۆ خەرجی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا. 

3- سێ ملیار و 500 ملیۆن دینار ، بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی سلێمانی و دەوروبەری.  

4- سێ ملیار دینار بۆ سەرجەم پرۆژەکانی ئیدارەی گەرمیان.   

5- دوو ملیار دینار بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین. 

6- دوو ملیار دینار بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی پارێزگای هەڵەبجە. 

7- پێنج ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ڕێگای دوو سایدی کەلار - دەربەندیخان. 

8- 20 ملیار دینار وەک شایستەی دارایی پڕۆژەی شەقامی ( 100 ) مەتری سلێمانی ( شاڕێی بابان 

9- یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار پارەی خۆڵ و خاشاک.


ب ح
Qaiwan
Qaiwan