ئابووری
ناردنی مووچە دواکەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق فەرمانیکرد بە تەمویلکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەمڕۆ پارەی مووچە رەوانەی هەرێم نەکراو کەوتە هەفتەی داهاتوو.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند "بەهۆی گرفی نەختینە، پارەی پێویست لەبەردەست وەزارەتی دارایی عیراقدا نییە تاوەکو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و خانەنشینانی عیراق خەرج بکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەزارەتی دارایی عیراق نووسراوێکی ئاڕاستەی بانکی ناوەندی عیراق کردووە بۆ ئەوەی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و خانەنشینی عیراق دابینبکات، بەڵام نووسراوەکە پێویستی بە واژۆی تەیف سامی هەیە و ئەویش لە نەمسایە و نەگەڕاوەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "هیچ کێشەیەک لەبەردەم ناردنی پارە بۆ هەرێم نییە ، ئەگەر ئەمڕۆ کێشەکە چارەسەر نەکرێت ، بەهۆی پشووەکەی سبەینێ رەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو".
لەلایەکی ترەوە فوئاد حسێن، وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند "بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت بەغدا رووبەڕووی کورتهێنان و نەبوونی پارەی نەختینە بووەتەوەو هەوڵی چارەسەرکردنی دەدرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گرفت لە ناو و زانیاریی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەبووەو ئەم کێشانە بەردەوامیان دەبێت لەنێوان هەرێم و بەغدا بەڵام چارەسەری دەکەن".
ب ح

بیروڕا