ئابووری
38 رۆژە مووچە دابەش نەکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
زیاتر لە مانگێک بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم تێدەپەڕێت و دابەشکردنی مانگی چوار دیارنییە.
کۆتایی مانگی سێ، مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران دابەشکرا، بەڵام دوای 38 رۆژ تا ئێستا دیارنییە کەی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم دابەشدەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان "دواکەوتنی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان پەیوەندیی بە کەمی پارەی کاش هەیە لە عیراق".
وەزارەتی دارایی هەرێمیش رایگەیاند "چاوەڕێی بەغدا دەکەن پارەی مووچە بۆ هەرێم بنێرێت".
ع
بیروڕا



