ئابووری
ته‌رزه زیانى به جوتیاران گه‌یاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى بارینى ته‌رزه له دوو رۆژى رابردوو، زیانێكى زۆر به‌ر كشتوكاڵ و باخه‌وانان كه‌وتووه و هه‌موو ناوچه‌كانیشى گرتووه‌ته‌وه.
سه‌عید جه‌مال، جوتیار له شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و ته‌رزه‌یه‌ى كه ماوه‌ى دوو رۆژ هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه، زیانى زۆرى له به‌رهه‌مى كشتوكاڵ و باخ گه‌یاند".
وتیشى "له هه‌ندێك ناوچه وه‌ك سۆران و سنورى دوكان زیانى زۆر بووه چونكه ته‌رزه‌كه به‌هێزبووه و گه‌وره‌ش بووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌ر ته‌رزه‌یه‌ك له‌م دوو مانگه ببارێت زیان له به‌رهه‌مى كشتوكاڵ و باخى باخه‌وانان ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆى كه‌مبووه‌نه‌وه‌ى به‌رهه‌م".
ع
بیروڕا



