ئابووری

دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشەممە، جارێكى تر به‌هاى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى دابەزی.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هاى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رده‌وامه‌ له‌دابه‌زین به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى".

وتیشى "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌هاى 100 دۆلار دابه‌زى بۆ 143 هه‌زار و 700 دینار، دابەزی".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ رۆژانه‌ بانكى ناوه‌ندیی عیراق سه‌دان ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى كاش و حه‌واڵه‌ ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ بۆ 100 دۆلار به‌ 132 هه‌زار دینار.

ع
Qaiwan
Qaiwan