ئابووری
جارێکی تر ته‌ماته گرانبووه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ته‌ماته له عه‌لوه‌ى سلێمانى، جارێكى تر نرخى ته‌ماته گرانبووه‌وه.
بریار سه‌لیم، له عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "گرانبوونى ته‌ماته په‌یوه‌ندیی به كه‌مبوونه‌وه‌ى بڕى به‌رهه‌م هه‌یه و ئه‌وه‌ش وایكرد له دوو رۆژى رابردوو ته‌ماته زۆر كه‌مبێته‌وه له عه‌لوه".
وتیشى "یه‌ك كیلۆ ته‌ماته له عه‌لوه‌ى سلێمانى بۆ 1250تا 1400 دینار گرانبووه و له ده‌ریشه‌وه به گرانتر له‌سه‌ر هاوڵاتییان ده‌كه‌وێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌ماوه‌ى رابردوو به‌هۆى نه‌ناردنى ته‌ماته له لایه‌ن ئێرانه‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ى نرخه‌كه له‌ناوخۆى هه‌رێم گرانبوو.
ع
بیروڕا



